خبر 2019-02-02 14:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێترین مووشەکی ئێران بە ناوی "هوەیزە" نمایش کرا

بەشی ئێران/ کوردی- لە یادی 40 ساڵەی شۆڕشی ئیسلامیی ساڵی 1979(1357ی هەتاوی)، کۆماری ئیسلامیی ئێران نوێترین مووشەکی بەناوی "هوەیزە" نمایش کرد.

کوردپرێس:

بەگوێرەی هەواڵی ڕاگەیێندراوی میدیا ئێرانییەکان، فەریق ئەمیر حاتەمەی، وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاندووە: "بە مەودای هەزار و 300 کیلۆمەتر مووشەکەکە تاقی کراوەتەوە و کاتێکی کەمی پێویستە تا ئامادەی جەنگ بکرێت".

ئێران پەرەدان بە مووشەکەکانی بە هەڕەشە بۆ کەس نازانێت و سوورە لەسەر بەردەوامی‌دان بە پڕۆسەکە، بەڵام هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمەریکا، پێی ناڕازین؛ ئەوەش بە وتەی وەزیری بەرگریی ئێران.

لە 01/02/1979، ئایەتوڵا خومەینی دامەزرێنەری شۆڕشی ئیسلامیی گەلانی ئێران لە فەرەنساوە گەیشتە تاران و دوای چەند رۆژێک، سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی راگەیاند و هەموو ساڵێک لە 12ی ڕێبەندانەوە بۆ 22ی ڕێبەندان وەکوو یادەوەریی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بەرز ڕادەگیرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.