عەبدولمەهدی و سەرۆک وەزیرانی ئوردن لەسەر سنوور کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئوردن لەسەر سنووری نێوان وڵاتەکانیان کۆ بوونەوە و پەیوەندییە ئابوورییەکانیان تاوتوێ کرد.
کوردپرێس:
ئەمڕۆ شەممە 2-2-2019، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و عومەر رەززاز، سەرۆک وەزیرانی ئوردن لەسەر سنوری نێوان وڵاتەکانیان، کۆ بوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، عەبدولمەهدی و رەززاز سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو حکوومەتی عێراق و ئوردنیان کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هاوکاریی ئابووریی نێوان بەغدا و عەممان، ئالوگۆڕی بازرگانی و کردنەوەی ناوچەیەکی پیشەسازیی هاوبەش لەسەر سنوور، تاوتوێ کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران