هه‌ده‌په: دیاری نه‌كردنی كاندید له هه‌ندێک ناوچه مانای به‌ستنی هاوپه‌یمانی نییه
به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ڕایگه‌یاند: دیاری نه‌كردنی كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی له هه‌ندێک ناوچه مانای ئه‌وه نییه پارته‌كه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتێكی سیاسی به‌ستوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 1ی شوباتی 2019 سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان(هه‌ده‌په) له میانی ناساندنی كاندیداکانی پارته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی له ده‌رسیم گگوتی: دیاری نه‌كردنی كاندید له هه‌ندێک ناوچه به مانای ئه‌وه نایێت هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ پارتێكی سیاسی به‌ستوووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 31ی ئازاری داهاتوو هێزی خۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی شۆشگێران و دیموكراته‌كان و ڕه‌نجده‌ران و ئافره‌تان ڕێكخستوووه و ئه‌نجامه‌كه‌شی له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگده‌ران وه‌رده‌گرنه‌وه.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران