پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید ده‌میرتاش بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی كاندید ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌میر عه‌لی تورکمه‌ن بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کتێبی سه‌حه‌ری سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی زیندانیکراوی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (هه‌ده‌په) ڕایگه‌یاند: تۆماس هاماربێرگ نوێنه‌ری پارتی سۆسیال دیموكرات له په‌رله‌مانی سوید له نامه‌یێکدا سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاشی كاندید كرد بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2019 .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له نامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه که ده‌میرتاش به هۆكاری سیاسی له زیندایه و ڕۆڵی هه‌بوووه له چه‌سپاندنی ئاشتی و پاراستنی ماف و گه‌لان له توركیا بۆیه شایسته‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌یه.
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش له 4مانگی 11ی 2016وه به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له پارتی كرێكارانی كوردستان كه له‌لایه‌ن توركیاوه به ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ناسێندراوه زیندانی كراوه و تا ئێستا پرۆسه‌ی دادگایی كردنی له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسیه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه و به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له 20مانگی 11ی ساڵی 2018 دادگای باڵای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا بڕیاری دا سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش ئازاد بكرێت به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا پایه‌ندی ئه‌و بڕیاره نه‌بوون.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران