به‌رهه‌م ساڵح و ئوسامه نوجه‌یفى كۆ بوونه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى قه‌رار کۆ بوووه‌وه و ڕایگه‌یاند که پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌وڵى یه‌كخستن بده‌ن له‌پێناو به‌رقه‌رارکردنی سه‌قامگیریی سیاسی و تێپه‌ڕاندنی گرفته‌کان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى عێراق بڵاوی كرده‌وه که د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆمارى عێراق له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئوسامه نوجه‌یفى سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی قه‌رار کۆ بوووه‌ته‌وه و جه‌ختی له یه‌كڕیزیی نیشتمانی و دیالۆگی ھه‌مه‌لایه‌نه کرده‌وه له پێناوی دروست كردنی دیدێكی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به كێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌شیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى قه‌رار، سه‌رۆک كۆماری عێراق باسی گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی ھه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی کرد له‌پێناوی به‌رقه‌رارکردنی سه‌قامگیریی سیاسی و تێپه‌ڕاندنی گرفته هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان به جۆرێک كه ئارامی و لێکتێگه‌یشتنی سیاسیی لایه‌نه‌کان بپارێزێت.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران