کارناسێکی ئه‌منیی عێراق:
ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵه‌کانی بۆ دامه‌زراندنی پێنجه‌مین بنکه‌ی سه‌ربازیی خۆی له که‌رکووک ده‌خاته‌گه‌ڕ
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کارناسێکی ئه‌منیی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌مریکا ناوچه‌یێکی ئه‌منی له باکووری عێراق بۆ پاراستنی هێزه‌کانی له هه‌ڕه‌شه‌ی هێزی به‌رخۆدانی عێراق دۆزیوه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌کانی بۆ دامه‌زراندنی پێنجه‌مین بنکه‌ی سه‌ربازی له پارێزگای که‌رکووک ده‌خاته‌گه‌ڕ.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فاء ئه‌عسه‌م به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مریکا هه‌ست به‌وه ده‌کات که باکووری عێراق ناوچه‌یێکی ئه‌منه بۆ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی و پاراستنیان له هه‌ڕه‌شه‌ی هێزی به‌رخۆدانی ئیسلامی.
ئه‌و کارناسه ئه‌منییه زیادیشی کرد: ئێستا ئه‌مریکا چوار بنکه‌ی سه‌ربازی له هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه و واشنتۆن هه‌وڵه‌کانی بۆ دامه‌زراندنی پێنجه‌مین بنکه‌ی سه‌ربازیی خۆی له پارێزگای که‌رکووک چڕ ده‌کاته‌وه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا پێنجه‌مین بنکه‌ی سه‌ربازیی خۆی به بێ ڕه‌زامه‌ندیی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له که‌رکووک دروست بکات ئه‌و کاره مه‌ترسییێکی گه‌وره ده‌بێت بۆ سه‌ر بارودۆخی گشتیی عێراق.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران