هێرشی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر دێره‌زوور 8 کوژراوی لێکه‌وته‌وه
به‌شی سووریآ- له ئاكامی هێرشی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به ڕابه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر شاره‌دێیی باغۆزی سه‌ر به پارێزگای دێره‌زووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كراوه؛ هه‌شت مه‌ده‌نی كوژران كه سێیان ژن و پێنجه‌كه‌ی دیكه‌یشیان منداڵن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له هێرشه ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له شاره‌دێیی باغۆز كه له‌وێ گیریان خواردوووه و به توندی به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه خۆجێیییهكان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له ئاكامی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی دوێنێ (سێشه‌ممه 29ی کانوونی دووهه‌می 2019)ی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر شاره‌دێیه‌كه هه‌شت مه‌ده‌نی كوژران كه سێیان ژن و پێنجه‌كه‌ی دیكه‌یشیان منداڵن.
تاكوو ئێستا هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له‌مباره‌یه‌وه هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران