خبر 2019-01-30 10:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆک کۆمار:

هیچ وڵاتێکی زلهێز ناتوانێت زیان بە ئێران و گەلەکەمان بگەیێنێت

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: وڵات تووشی گەورەترین فشاری ئابووری بۆتەوە بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا بەڵام هیچ وڵاتێکی زلهێز لەوانەش ئەمریکا ناتوانێت زیان بە ئێران و گەلەکەی بگەیێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کاتی نزیک بوونەوەی یادی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و لەسەر مەزاری ئیمام خومەینی، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: رێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان تاران و وڵاتانی ٥+١ کە ساڵی ٢٠١٥ ئیمزا کرا، گەورەترین شانازیی سیاسییە بۆ ئێران لەم سەدەیەدا و ئەو سەرکەوتنانەی کە وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا و لەکاتی دانووستانەکاندا بەدەستی هێناون، هەرگیز لەناو ناچن.

ناوبراو وتیشی: لە ئێستادا ئێران رووبەڕووی گەورەترین فشار و گەمارۆی ئابووریی لەماوەی ٤٠ ساڵی رابردوودا بووەتەوە بەڵام بە پشتیوانی خوا و یەکڕیزی و هیوا بە داهاتوو کێشەکان تێدەپەڕێنن و هیچ وڵاتێکی زلهێز لەوانەش ئەمریکا ناتوانێت زیان بە گەل و حکوومەتی ئێران بگەیێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.