خبر 2019-01-28 16:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەرێکی پارتی لەپەرلەمانی عێراق:

بەغدا بەرپرسیارە لە ئەو بۆردومانانەی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان دەیکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا وتوویەتی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق بەرپرسیارە لەو بۆردومانانەی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان دەیکات.

کوردپرێس:

ئارام باڵاتی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە تۆپباران کرانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بەردەوامە و دەوڵەتی ناوەند بەرپرسیارە لەو تۆپبارانانە.

ناوبراو تیشکی خستە سەر زەروورەتی دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا لەلایەن دەوڵەتی فیدراڵی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

باڵاتی جەختیشی کردەوە ئێستا هاووڵاتییانی کورد باجی تۆپبارانەکانی تورکیا دەدەن و هەردوو لایەنی پەکەکەش و سوپای تورکیاش بەرپرسیارن لەو زیانانەی بە هاووڵاتییانی هەرێم دەگات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.