خبر 2019-01-28 12:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژێکی یەپەگە: هێزەکانی ئێمە گەمارۆی سەرکردە باڵاکانی داعشیان داوە

بەشی جیهان- زانا ئامێدی وتەبێژێکی هێزەکانی کوردی سووریا ناسراو بە YPG دەڵێت هێزەکانی یەپەگە گەمارۆ سەرکردە باڵاکانی داعشیان داوە بەڵام ئەبووبەکر بەغدادی لە نێو گەمارۆدراوەکاندا نییە.

کوردپرێس:

زانا ئامێدی وتەبێژێکی هێزی کوردی سووریا ناسراو بە یەپەگە بە ڕۆژنامەی واشەنتۆن پۆستی ئەمریکیی وتووە هێزەکانی سووریای دیموکرات کە لە شەڕڤانە کورد و عەرەبەکان پێکهاتووە دوایین ناوچەی ژێردەسەڵاتی داعشیان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا گەمارۆداوە.

ناوبراو زیادی کرد ئێستا سەرکردە باڵاکانی داعش و پیاوکوژە سەرەکییەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ناوچەیێکی بەرتەسکی خاکی سووریا لە سنووری نێوان عێراق و سووریا گەمارۆ دراون. بەڵام ئەمریکییەکان و کوردەکان بە دووری دەزانن کە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش لە نێو گەمارۆدراوەکاندا بێت. لەبەر ئەوەی پێ دەچێت زووتر لەو ناوچەیە ڕۆشتبێت.

ناوبراو جەختیشی کردەوە: ئەبووبەکر بەغدادی نەمردووە و لەو گوندانەشدا نییە کە یەپەگە وئەمریکییەکان گەمارۆیان داوە.

زانا ئامێدی گوتیشی: زۆرینەی ئەو داعشییانەی گەمارۆ دراون خەڵکی عێراقن بەڵام لە نێویاندا هاووڵاتیی ئەورووپی و ئەمریکی و ئاسیایییش هەیە.

مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی هێزی سووریای دیموکراتیش بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسای وتووە لە ماوەی یەک مانگی داهاتوودا هێزەکانی داعش لە سنووری سووریاوە دەردەکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.