تورکیا ناوچه‌كانی ئه‌عزاز و معره-ی بۆردوومان كرد
بەشی سووریا- ده‌سته‌ی هاوبه‌شی سوپای توركیا ئاشكرای كردووه، بۆردوومانی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕڤانانی سوپای سووریایان له باكووری ئەو وڵاتە كردووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاوی كردوه‌ته‌وه، به‌پێی راپۆرتی ده‌سته‌ی هاوبه‌شی سوپای توركیا، تۆپخانه‌كانی توركیا و سوپای ئازادی سووریا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕڤانانی یەپەگە-یان له ناوچه‌كانی ئه‌عزاز و معره بۆردوومان كردوه".
ئه‌و بۆردوومانه له وه‌ڵامی شه‌ڕڤانان بۆ هێرش کردنە سەر هێزه‌كانی سوپای ئازادی سووریا هاتووه کە چه‌كدارێکی سوپای ئازاد بە هۆی هێرشەکەیانەوە كوژراوه و چواری تریش بریندار بوون، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردوه شه‌ڕڤانان لە لایەن تۆپخانەکانی تورکیاوە بۆردومان بكرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران