دوو تەقینەوە لە پارێزگای سەلاحەدین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27/1/2019، له قه‌زای شڕگاتی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا دوو ته‌قینه‌وه روویدا و ژماره‌یێک كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه رایگه‌یاند: "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه 4 پۆلیس گیانیان له ده‌ست داوه‌و 6 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، ته‌قینه‌وه‌كانیش له رێگای نیوان گونده‌كانی خانووكه و مهسیحلی له باشووری شڕگات، به‌هۆی بۆمبی چێنراو روویداوه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سه‌ره‌تا بۆمبێک له نزیک گوندی خانووكه له باشووری شڕگات ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی پۆلیس كوژراوون و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌میشدا دوو كه‌سی دیكه گیانیان له ده‌ستداوه و كه‌سێكیش بریندار بووه".
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران