لە خانەقین پۆلیسێکی عێراقی بەهۆی هێرشی داعشەوە کوژرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمشەو چەند چەکدارێکی داعش ھێرشیان کردە سەر بازگەی بەختیاری لەسەر ڕێگەی جەلەولا خانەقین و بەو ھۆیەشەوە سێ کارمەندی ھێزەکانی ئاسایشی گەرمیان بریندار بوون و پۆلیسێکی عێراقیش کوژرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند: چەکدارانی داعش ھێرشیان کردووتە سەر بازگەی بەختیاری كه لە نێوان ھەردوو گەڕەکی بەختیاری و مەلەکشای خانەقیندایه لەسەر ڕێگەی جەلەولا - خانەقین.
بەھۆی ھێرشەکەی داعشەوە سێ کارمەندی ئاسایشی گەرمیان بریندار بوون و یەک پۆلیسی عێراقيش کوژرا.
ئهوهش لهكاتێكدایه پێشتریش ناو بهناو چهكدارانی داعش له سنووری قهزای خانهقین هێرشيان دهكرده سهر هێزه ئهمنییهكان لهو سنووره.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران