سێ هاووڵاتی ئێزدی له ده‌ستی داعش ڕزگار کران
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 25ی کانوونی دووهه‌می 2019 حسێن قائیدی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڕزگارکردنی ئێزیدییه‌کان به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند که دوو کچی ئێزدی ته‌مه‌ن 17 ساڵ و 19 ساڵ له‌گه‌ڵ کوڕێکی ته‌مه‌ن 11 ساڵانیان له ده‌ستی چه‌کدارانی داعش ڕزگار کردوووه و ئه‌مڕۆ به که‌سوکاریان شاد بوونه‌وه له پارێزگای دهۆک.
ناوبراو وتیشی: تا ئێستا توانیویانه سێ هه‌زار و 347 هاووڵاتی ئێزیدی ڕزگار بکه‌ن و زیاتر له سێ هه‌زار هاووڵاتی دیکه‌ش لای داعش ماون و ڕزگار نه‌کراون.
قایدی ڕه‌خنه‌شی له حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گرت كه هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بوووه له هه‌مبه‌ر پرسی ڕفێندراوه كورده ئێزیدییه‌كان و هیچ هاوكارییێک له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن بۆ ئازادكردنیان.
دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ئابی ساڵی 2014دا داعش قه‌زای شه‌نگال و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری داگیر کرد، ژماره‌یێکی زۆر له کچان و ژنان ڕفێندران و به‌دیل گیران و تا ئێستاش ژماره‌یێکی زۆریان لای داعش ماونه‌ته‌وه و چاره‌نووسیان نادیاره.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران