بەرگریی عێراق زانیاری له‌باره‌ی بوونی سوپای ئه‌مریكا له هه‌ولێر بڵاو ده‌كاته‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی بەرگریی عێراق له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له خاكی سووریا و جێگیربوونیان له‌سه‌ربازگه‌یێكی هه‌رێمی كوردستان هاته ده‌نگ و به‌رپرسێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ڕه‌تیناكاته‌وه كه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر سه‌ربازگه‌ی ئه‌مریكی بوونی هه‌یه.
کوردپرێس:
عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سووڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق بهSNNی ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئێمه كه تائێستا لێی دڵنیانین، ئه‌و هێزانه‌ی سوپای ئه‌مریكا كه له‌خاكی سوریا ده‌كشێنه‌وه، دێنه هه‌رێم و له‌سه‌ربازگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و سوپایه جێگیرده‌كرێن".
وتیشی:"(100%) دڵنیانین له‌و زانیارییانه و تائێستاش ئه‌مریكا پشتڕاستینه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام قسه هه‌یه كه ئه‌و هێزانه نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌مریكا، به‌ڵكو له‌ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان جێگیربكرێن".
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی بەرگریی عێراق، "هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌ی بونی سه‌ربازگه‌ی سوپای ئه‌مریكا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر نییه، به‌شێوه‌یێک نه ده‌توانین ڕه‌تیبكه‌ینه‌وه‌و نه ده‌شتوانین پشتراستی بكه‌ینه‌وه".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران