سه‌رکرده‌ی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه:
هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له که‌رکووک له مه‌سڵه‌حه‌تی عێراقدا نییه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه ئاماژه به‌وه ده‌کات که ژماره‌یێک له حیزبه سیاسییه‌کان به‌ئه‌نقه‌ست ئاڵای هه‌رێمی کوردستانیان له‌سه‌ر باره‌گاکانیان له پارێزگای که‌رکووک ههڵکردوووه و ده‌ڵێت که ئه‌و کاره له مه‌سڵه‌حه‌تی عێراق و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته نییه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه له به‌یاننامه‌یێکدا وێڕای به‌ئه‌نقه‌ست وه‌سف کردنی کاری ژماره‌یێک له حیزبه سیاسییه‌کان بۆ هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر باره‌گاکانیان له پارێزگای که‌رکووک ڕایگه‌یاند: ئه‌و کاره ته‌نگه‌ژه له عێراق په‌ره پێده‌دات و له مه‌سڵه‌حه‌تی ئه‌و وڵاته و ده‌وڵه‌ت نییه.
نووسینگه‌که‌ی عه‌لاوی له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوا له حیزبه سیاسییه‌کانی عێراق ده‌کات که به دانبه‌خۆداگرتن و عه‌قڵ و ژیری و هه‌ست کردن به به‌رپرسیارێتی و به‌پێی ماده‌کانی ده‌ستوور و باوه‌ڕ به یه‌کده‌نگیی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته پرسه‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "المسله"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران