که‌ناڵی ئه‌لمه‌یادین: ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانی بۆ په‌ره‌پێدانی بنکه‌ی K1 له که‌رکووک چڕ ده‌کاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- که‌ناڵی ئه‌لمه‌یادینی لوبنان باس له هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له سووریا به مه‌به‌ستی داگیرکردنی ڕووبه‌رێکی به‌رفراوانتر بۆ په‌ره‌پێدانی بنکه‌ی K1 له پارێزگای که‌رکووک.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ی کانوونی دووهه‌می 2019 که‌ناڵی ئه‌لمه‌یادین ڕایگه‌یاند که ئه‌مریکا پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له سووریا هه‌وڵه‌کانی بۆ داگیرکردنی ڕووبه‌رێکی فراوانتر به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی بنکه‌ی K1ی خۆی له پارێزگای که‌رکووک چڕ ده‌کاته‌وه.
ئه‌و که‌ناڵه زیادیشی کرد: ئه‌مریکا داوای له عێراق کردوووه که ڕووبه‌رێکی زیاتر بۆ په‌ره‌پێدانی بنکه‌ی سه‌ربازیی K1 له پارێزگای که‌رکووک ڕاده‌ستی ئه‌و وڵاته بکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران