خبر 2019-01-12 10:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەغدا دەبێت لە شەنگال ڕووبەڕووی داعش ببێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئاماژەی دا بە بوونی ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە شەنگال و جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی ڕووبەڕووبوونەوەی بەغدا هەمبەر ئەو گرووپە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خەلف حەدیدی لە گفتوگۆ لەگەڵ « الاتجاه پرس»دا ڕایگەیاند: ئێستاش ژمارەیێک لە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە شەنگال-ن و جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی ڕووبەڕووبوونەوەی بەغدا هەمبەر ئەو گرووپە تیرۆریستییە.

حەدیدی دەڵێت ئامادەبوونی ئەندامانی داعش لە شەنگال مەترسی بۆ سەر شارەکە دروست دەکات و زیادی دەکات تا ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ شەڕ لەگەڵیان نەدراوە.

ناوبراو دەیشڵێت زۆرینەی ئەندامانی داعش لە خاکی سووریاوە دزەیان کردۆتە ناو شەنگال.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.