ئاسایشی سلێمانی 51 لایه‌نگری په‌که‌که‌ی ده‌ستگیر کرد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای ڕێگری کردن له نمایشی فیلمی تایبه‌ت به ژیان و خه‌باتی ساکینه جانسز له سینه‌ما سالمی شاری سلێمانی، ته‌ڤگه‌ری ئازادی بڕیاری دا له سه‌کۆی ئازادی پارکی ئازادیی ئه‌و شاره فیلمه‌که نمایش بکه‌ن که له ئه‌نجامدا ئاسایشی سلێمانی 51 که‌س له لایه‌نگرانی ئه‌و حزبه‌ی ده‌ستگیر کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 11ی کانوونی دووهه‌می 2019 به مه‌به‌ستی نمایش کردنی فیلمی تایبه‌ت به ساکینه جانسز هاووڵاتییان و ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سه‌کۆی ئازادی پارکی ئازادی کۆ بوونه‌وه و بڕیاریان دا که فیلمه‌که نمایش بکه‌ن که کاردانه‌وه‌ی هێزی ئاسایشی سلێمانی به‌دواوه بوو و له ئه‌نجامدا 51 که‌سیان ده‌ستگیر کرد.
له ناو ده‌ستگیرکراوه‌کاندا هه‌ریه‌که له شه‌هێن محه‌مه‌د و حاجی ئازاد هاوسه‌رۆکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و سه‌لاح خدر ڕۆژنامه‌نووس و کلسووم حسێن ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ر و منداڵێکی 3 بۆ 4 ساڵیشی تیایه.
دوای چه‌ند کاتژمێرێک ئاسایشی سلێمانی ژماره‌یێک له ژنه ده‌ستگیرکراوه‌کانی ئازاد کرد که له‌گه‌ڵ نزیکه‌ی 50 که‌سدا له پارکی ئازادی ده‌ستگیری کردن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران