پێنتاگۆن: ئه‌مریكا ده‌ستی به كشاندنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی له سووریا كردووه
بەشی سووریا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ده‌ستی به كشاندنه‌وه‌ی ژماره‌یێک له پێداویستییه‌كانی له سووریا، كردووه.
کوردپرێس:
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێتاگۆن) ده‌ستی به كشاندنه‌وه‌ی ژماره‌یێک له پێداویستییه‌كانی له سووریا، كردووه.
كاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌ته‌كه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند: "ده‌توانم ئه‌وه پشتڕاست بكه‌مه‌وه كه ده‌ستمان به كشاندنه‌وه‌ی هه‌ندێك له كه‌لوپه‌له‌كان له سووریا، كردووه".
كاربه‌ده‌سته‌كه زانیاریی سه‌باره‌ت به جۆری ئه‌و پێداویستییانی كشێنراونهتهوه و ئه‌وه‌ی كه له چ ناوچه‌یه‌كه‌وه ده‌ست به گواستنه‌وه‌یان كراوه، نه‌دا.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌و فڕۆكه و كه‌شتییانه‌ی ده‌ستنیشانكردووه كه له كشانه‌وه‌كه‌دا به‌كارده‌هێنرێن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران