وه‌زیری نه‌وتی ئێران گه‌یشته به‌غدا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری نه‌وتی کۆماری ئیسلامیی ئێران به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عاسم جیهاد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگهیاندوووه که ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10-1-2019 سامر غه‌سبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق پێشوازی له بیژه‌ن زه‌نگه‌نه وه‌زیری نه‌وت ئێرانی کردوووه.
بیژه‌ن زه‌نگه‌نه به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێکی وڵاته‌که‌ی سه‌ردانی به‌غدای کردوووه و دواتریش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق کۆ ده‌بێته‌وه.
سه‌ردانی وه‌زیری نه‌وتی ئێران بۆ به‌غدا دوای ڕۆژێک دێت له سه‌ردانی مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌غدا.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران