خبر 2019-01-09 14:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی کۆمسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق:

قسەکانی عەبدولمەهدی لەبارەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق ڕاست نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی کۆمسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق وتوویەتی قسەکانی عەبدولمەهدی لەبارەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق دوورە لە ڕاستی.

کوردپرێس:

عەباس علێوی لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە ئەو قسانەی عادل عەبدولمەهدی ڕۆژی سێشەمە لەبارەی بوونی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق کردوویەتی لەگەڵ لێدوانەکانی واشەنتۆن یەک ناگرێتەوە.

علێوی گوتیشی: ئەو هێزە ئەمریکییەی لە سووریا کشاونەتەوە هاتوونەتە نێو خاکی عێراق هەر بۆیە هێزێکی داگیرکەرە.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکونفڕانسی ڕۆژنامەوانیی حەفتانەی خۆیدا وتبووی ژمارەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق کەم بۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.