مایک پۆمپیۆ گه‌یشته به‌غدا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به سه‌ردانێک گه‌یشته به‌غدا و له‌لایه‌ن محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه (7-1-2019) مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به یاوه‌ریی سوزانی هاوژینی به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێکه‌وت و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و به‌رپرسانی باڵای چه‌ندین وڵاتی ناوچه‌که کۆ ببێته‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراقیش بڵاوی کرده‌وه که له ئێستادا مایک پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له کۆبوونه‌وه‌دایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران