پارتی پشتیوانیی خۆی له کاندیدی وه‌زاره‌تی دادی عێراق ڕاده‌گه‌یێنێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کاندیدێکی سه‌ربه‌خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داد دیاری کردوووه و پارتی ده‌نگ به‌و کاندیدایه ده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحسن سه‌عدوون به هه‌واڵده‌ریی فورات نیووزی ڕاگه‌یاندوووه: عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مینی وه‌کوو کاندیدی سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی دادی عێراق دیاری کردوووه و به مه‌به‌ستی پێدانی ده‌نگی متمانه به‌و کاندیدایه له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌یناسێنێت.
سه‌عدوون گوتیشی: ئه‌مین پێگه‌یێکی زۆر باشی له لای تێکڕای حیزبه سیاسییه‌کانی عێراق به‌تایبه‌ت حیزبه کوردستانییه‌کان هه‌یه و پارتی دیموکراتی کوردستانیش له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی که سبه‌ینێ به‌ڕێوه ده‌چێت ده‌نگی متمانه به‌و کاندیدایه ده‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران