خبر 2019-01-09 07:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داوا لە عەبدولمەهدی دەکرێت بەدواداچوون بکات لەبارەی سەفەری چەند لێژنەیێکی عێراقی بۆ ئیسرائیل

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانوون لە پەرلەمانی عێراق جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگایەتیی بەدواداچوونی عەبدولمەهدی بۆ سەفەری چەند لێژنەیێکی عێراقی بۆ ئیسرائیل.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عالیە نوسەیف لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕادیۆ مەربود-دا ڕایگەیاند: عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرای عێراق دەبێت پرسی سەردانی چەند دەستەی عێراقی بۆ ئیسرائیل جیددی بگرێت و چاوپۆشیی لێنەکات.

ناوبراو زیادی کرد: نوێنەرانی پەرلەمانی عێراقیش دەبێت هەندێک یاسا بۆ حکوومەتی فیدراڵ دابڕێژن تا دەوڵەت ملکەچی جێبەجێ کردنیان بێت.

نوسەیف وتیشی: سەردانی ئەو لێژنە عێراقییانە بۆ ئیسرائیل دەبێتە هۆی ئەوەی کە وڵاتانی ناوچەکە بیر لەوە بکەنەوە کە عێراق بەنیازە پێوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.