یه‌كێتی: پۆستی پارێزگاری که‌رکووک مافی خۆمانه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ریوان نادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕای‌گه‌یاند: داواكاریی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی بۆ دانانی كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستی پارێزگاری که‌رکووک جێگه‌ی قبووڵ كردن نییه.
مه‌ریوان نادر ڕاشیگه‌یاند: كورد له دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا له شاری که‌رکووک زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و له نێویشیاندا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می هه‌بوو بۆیه پێویسته پۆستی پارێزگار بدرێته یه‌كێتی.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که دانانی كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستی پارێزگاری که‌رکووک سه‌ركه‌وتوو نابێت چوونكه هیچ كه‌سێک به بێ پشتگیریی لایه‌نێكی سیاسی ناتوانێت خزمه‌ت به‌و شاره و خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران