خبر 2019-01-08 16:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داوا لە کورد دەکرێت لەسەر ئیدراەدانی کەرکووک لەگەڵ تورکمان ڕێککەوتن بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیێکی حزبی تورکمانی ئیلی داوا لە حزبە کوردستانییەکان دەکات لەسەر ئیدارەدانی هاوبەشی کەرکووک لەگەڵ تورکمانەکان ڕێکەوتن بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی موفتی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: ساڵەهایە کە تورکمانەکان جەخت لە سەر ئیدراەدانی هاوبەشی کەرکووک لەگەڵ کورد دەکەنەوە.

ناوبراو جەختی کردەوە لەسەر گرنگایەتیی ئیستیحقاقی نەتەوەیی تورکمانەکان و وەرگرتنی پۆستی پارێزگاریی کەرکووک لە لایەن تورکمانەکانەوە و زیادی کرد: پاش و پێش ڕووخانی ڕەژیمی پێشووی عێراق تورکمان ئەو پۆستەی وەرنەگرتووە و ئێستا دۆخەکە بۆ وەدەستەوە گرتنی پۆستی پارێزگاریی کەرکووک لە لایەن تورکمانەوە و ئیدارەدانی هاوبەشی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ کورد گونجاوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.