فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بۆردومانى بنارى قەندیلیان کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی بۆکریسکان و گەڵی بەدرانیان لە بناری قەندیل بۆردومان کرد و ئێستاش فڕۆکەکان بەئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حەسەن هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پێنج جار لەسەریەک گوندی بۆکریسکانیان بۆردومان کردووە و بۆردومانەکە زۆر نزیک بووە لە گوندەکە، بەوهۆیەشەوە دەرگا و پەنجەرەی چەندین ماڵ و مزگەوتی گوندی بۆکریسکان شکاون.
هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل راشیگەیاند: بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی بۆ دانیشتوانی گوندەکانی بناری قەندیل دروست کردووە و مەترسی لەسەر گیانی شوان و گاوانەکانی سنوورەکە هەیە.
بۆردومان کردنى ناوچەکانى بنارى قەندیل لە چوارچێوەى ئەو شەڕ و پێکدادانە بەردەوامانەیە کە لە نێوان پارتى کرێکارانى کوردستان و سوپاى تورکیا چەندین ساڵە درێژەى هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران