فه‌رمانده‌یێکی پێشمه‌رگه ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر جێگیربوونی سوپای ئه‌مریكا له که‌رکووک ده‌دات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌ستا ڕه‌سووڵ سه‌باره‌ت به هاتنی ژماره‌یێک له هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ناو شاری که‌رکووک له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكادا ڕای‌گه‌یاند: هێزه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ند ئه‌ركێكی گرنگیان هه‌یه و بوونیان له شاره‌كه گرنگه.
ناوبراو گوتیشی: "ده‌مێكه داوامان له ئه‌مریكییه‌كان كردوووه ناوه‌ندێكی هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزه عێراقییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له که‌رکووک دروست بكه‌ن و خۆیان سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن، له دوای دروست بوونی ئه‌و ناوه‌نده هاوبه‌شه نابێت حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه‌دا بمێنێت ئه‌وه مه‌رجی ئێمه‌یه چوونكه وه‌ک هێزی پێشمه‌رگه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ین و مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی نابێت بۆیه ڕه‌نگه ئه‌وان بكشێنه‌وه بۆ ناوچه شیعه‌نشینه‌كانی خوارووی که‌رکووک و ڕه‌نگه مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه ئه‌مریكییه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ڕۆڵیان بێت وه‌ک چه‌ترێكی كۆكه‌ره‌وه له نێوان هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه و نابنه شوێنگره‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كه".
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هیچ ڕێکكه‌وتنێک نه‌بوووه بۆ كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له که‌رکووک و پارتی و یه‌كێتی هاوهه‌ڵوێستن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ که‌رکووک و هیچ ناكۆكییێک له‌و ڕوووه‌وه نییه و وتی: "ئه‌گه‌ر ڕێكکه‌وتن هه‌بوایه من بۆ شه‌ڕم ده‌كرد و له هێزه‌كه‌م 29 شه‌هیدم ده‌دا؟!"
ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ند ڕۆژێكه هێزێكی ئه‌مریكی له ناوچه‌ی باشووری كه‌ركووک له بنكه‌ی سه‌ربازیی كه‌ی وه‌ن جێگیر بوون كه ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری دروست كردوووه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران