خبر 2019-01-08 08:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی سەرۆککۆماری عێراق: بەغدا بەرنامەی نەبووە بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق وتوویەتی بەغدا هیچ نەخشەڕێگا یان بەرنامەیێکی نەبووە بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی.

کوردپرێس:

لوقمان فەیلی وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە وتووێژێکی تەلەڤزیۆنیدا داوای لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد یاریدەدەری دەوڵەت بن بۆ ئەوەی بڕیارێک بدرێت بۆ پاراستنی سەروەری و یەکڕیزیی عێراق و دەرکردنی هێزی بیانی لەو وڵاتە.

ناوبراو گوتیشی: بەغدا هیچ نەخشەڕێگا یان بەرنامەیێکی نەبووە بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی.

لوقمان فەیلی ئەو قەیرانانەی لە عێراقدا پەرەی سەندووە مەجالی نەهێشتووە بۆ ئەوەی دەوڵەت سیاسەتی دەرەوەی خۆی بەباشی دابڕێژێت. سەروەریی عێراق سدەتی تێبراوە و سەرۆککۆماری ئەو وڵاتەش بەباشی ئەو بابەتە دەزانێت و هەوڵ دەدات بۆ چارەکردنی ئەو کێشەیە.

وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق هەروەهاش تەرکیزی کرە سەر زەروورەتی داڕشتنی یاسا و پەیڕەوی پێویست بۆ دیدارەکانی سیاسەتوانە عێراقییەکان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دیکە ئەوەش بە مەبەستی ڕێگری کردن لە بشێوە لە نێو عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.