خبر 2019-01-06 12:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پێوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران لەگەڵ عێراق و سووریا:

مەرزی سەیرانبەندی بانە پێگەیێکی تایبەتی لە پێوەندیی ئابووریدا هەیە

بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پێوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران لەگەڵ عێراق و سووریا ڕایگەیاند: سنووری سەیرانبەندی بانە پێگەیێکی تایبەتی لە پێوەندییە ئابوورییەکاندا هەیە و دەبێت تۆکمە بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن دانایی فەر ڕۆژی یەکشەممە سەردانی بازاڕچەی سەیرانبەندی بانەی کرد و وتی: هەر بەو چەشنەی کە کارە سەرەتاییەکانی لە مەرزی باشماخ لە هەردوو لاوە ئەنجام دراوە، سەیرانبەندیش ئامادەکاریی بۆ کراوە و هەموو ژێرخانە گرینگەکان فەراهەم کراون.

ناوبراو وتیشی ئێمە لەگەڵ لایەنی عێراقی بۆ ڕەسمی کردنی سنوورەکە خەریکی دانووستانین و لایەنی عێراقی بەشێوەی فەرمی ڕای ئێمەی پرسیوە و سەرقاڵی تاوتوێ کردنی پرسەکەین.

بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پێوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران لەگەڵ عێراق و سووریا وتیشی بە ئاوڕدانەوە لە بروکراسی ئیداری کاتێکی مەعلووم بۆ ڕەسمی بوونی مەرزی سەیرانبەند دیاری نەکراوە بەڵام خەرێکی تاوتوێ کردنی بابەتەکەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.