هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سه‌ربازگه‌ی K1ی که‌رکووک جێگه‌ی دژه‌تیرۆری عێراقیان گرته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میدیای ڕه‌سمی پارتی له زاری سه‌رچاوه‌یێكی ئه‌منییه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه كه دوای پێدانی مۆڵه‌تی 24 كاتژمێر به هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراقی له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكاوه، ڕۆژی هه‌ینی 4ی کانوونی دووهه‌می 2018 ئه‌و مۆڵه‌ته كۆتایی هات و هێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا چوونه‌ته ناو سه‌ربازگه‌ی K1 و هێزه عێراقییه‌كه‌ش ناوچه‌كه‌یان چۆڵ كردوووه.
سه‌رچاوه‌كه هیچ ئاماژه‌یێكی به‌وه نه‌داوه كه هێزی دژه‌تیرۆری عێراقی به چ ئاراسته‌یێک ڕۆیشتوون یان شوێنێكی دیكه‌یان بۆ دیاری كرابێت ته‌نیا پێیان چۆڵ كراوه و هێزه ئه‌مریكییه‌كه له شوێنیان نیشته‌جێ كراون.
سه‌ربازگه‌ی K1 ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژئاوای شاری که‌رکووک به دووری نزیكه‌ی 30 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری شاره‌كه دووره و به یه‌كێک له سه‌ربازگه گه‌وره‌كانی ئه‌و پارێزگایه داده‌ندرێت و وه‌ک پێگه‌یێكی سه‌ربازیش ئه‌ركی پاراستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووكی له‌ئه‌ستۆدایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران