زه‌ریف:
له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی ئێران و توركیادا گرژییه‌كانی سووریا كه‌م بووه‌ته‌وه
بەشی ئێران/کوردی- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محەمەد جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند کە له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی ئێران و توركیادا، گرژییه‌كانی سووریا كه‌م بووه‌ته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جه‌واد زه‌ریف له میانی پێشكه‌ش كردنی وتارێک له شاری مه‌شهه‌د، باسی له پێشهاته‌كانی سووریا كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند كه له جیهاندا قۆناغێكی گۆڕانكاریی گه‌وره روویداوه و ده‌وڵه‌تانی زلهێز ناتوانن به‌ته‌نها بڕیار بده‌ن و ئیدی قۆناغی بڕیاردانی گرووپێک له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی دیكه‌وه كۆتایی هاتووه.
محەمەد جه‌واد زه‌ریف هه‌روه‌ها سیاسه‌تی وڵاتانی رۆژئاوای له‌باره‌ی سووریاوه به شكست خواردوو ناوبرد و رایگه‌یاند کە له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی ئێران و توركیادا، گرژییه‌كانی سووریا كه‌م بووه‌ته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران