خبر 2019-01-01 10:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەرێکی پارتی: پارتی دەستبەرداری وەزارەتی دادی عێراق نابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەڕلەمانی عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان وتوویەتی بە پێی ئەنجام و ئیستحقاقی ئینتخابی پۆستی وەزارەتی دادی عێراق پشکی پارتی دەبێت و ئەو حیزبەش دەستبەرداری ئەو پۆستە نابێت.

کوردپرێس:

بیار دۆسکی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو بارەیەوە بە "بغداد الیوم"ی وتووە بەپێی ئەنجام و ئیستحقاقی ئینتخابی پۆستی وەزارەتی داد پشکی پارتییە و حیزبەکەشی واز لەو پۆستە ناهێنێت و داوای هەموو ئەو پۆستانەش دەکات کە پێشت بەر کورد کەوتبوو.

ناوبراو ئاماژەی بە وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەی عەبدولمەهدی کرد و ڕایگەیاند: پارتی لە مافی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی داد پاشەکشێ ناکات.

دۆسکی گوتیشی دەبێت هەموو ئەو پۆستانەی لە زەمانی دەسەڵاتی مالیکی و عەبادیدا لە کورد سندراونەتەوە دوبارە بدرێنەوە بە کورد کە سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای عێراق و دوو دامەزراوی سەربەخۆ و ژمارەیێک جێگری وەزیر و مودیرعامی بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.