خبر 2019-01-01 09:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەسایب ئەهلی حەق: توانای ئەوەمان هەیە ئەمریکییەکان لە عێراق دەربکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی عەسایب ئەهلی حەق دووپاتی کردەوە کە ئەو بزووتنەوەیە توانای ئەوەی هەیە کە هێزە ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق دەربکات.

کوردپرێس:

سەعد سەعدی ئەندامێکی مەتکەبی سیاسیی عەسایب ئەهلی حەق لەو بارەیەوە تەرکیزی کردۆتە سەر زەروورەتی جووڵەکردنی دەوڵەتی فیدراڵ بۆ دەرکردنی هێزی سەربازیی ئەمریکا لەو وڵاتە و وتوویەتی: ئەگەر بێتوو بەغدا توانای دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکانی نەبێت ئەوا عەسایب ئەهلی حەق بە زۆر ئەو هێزانە لە عێراق دەردەکات.

سەعدی زیادی کرد: ڕەفتاری دەوڵەتی ئەمریکا سەلماندی مەبەستیەتی لە عێراق بمێنێتەوە و جێ پێ بۆ خۆی خۆش بکات هەر بەو بۆنەیەشەوە دەبێت دەوڵەت و پەڕلەمانی عێراقیش هەڵوێستێکی خێرا بنوێنن بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە بەر ئەوەی چەندین جار ئەمریکا لە بەرانبەر داعشدا دەستی لە عێراق بەرداوە و یارمەتیی داعشی داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.