خبر 2019-01-01 07:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشه‌کانی داعش له‌ خانه‌قین زیادی کردوووه

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ماوه‌یێکه‌ جموجووڵه‌کانى داعش له‌ ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ زیادی کردوووه‌ و چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه‌ هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر کارگه‌یێکى چه‌و و لم.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نزیکه‌ی 20 چه‌کداری داعش چوونه‌ سه‌ر کارگه‌یێکی چه‌و و لم له‌ گوندی شێرک له‌ قه‌زای خانه‌قین و دوو پاسه‌وانى کارگه‌که‌شیان بۆ ماوه‌یێک ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.

چه‌کدارانى داعش له ‌کاتى هێرشه‌که‌یاندا به‌ حه‌فاره‌یێک خانوووه‌کانى کارگه‌که‌یان ڕووخاندوووه‌ و دواتریش ئاگریان له‌ ئامێره‌کان به‌ر داوه‌ و پاسه‌وانه‌کانیشیان ئازاد کردوووه‌.

دانیشتوووانى گونده‌که‌ ڕای‌ده‌گه‌یێنن که‌ په‌یوه‌ندییان به‌ پۆلیسی خانه‌قینه‌وه‌ کردوووه‌ به‌ڵام تا ئێستا که‌س نه‌هاتوووه‌ به‌ده‌میانه‌وه‌ و له‌ ئێستاشدا خۆیان به‌ چه‌که‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌رى گونده‌که‌یان کۆ بوونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌گه‌رى هه‌ر هێرشێکى داعش که‌ بکرێته‌ سه‌ریان.

ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ هه‌ینیی ڕابردوو چه‌ند چه‌کدارێکی داعش له‌ نزیک پردی حه‌لوان له‌ نزیک خانه‌قین هێرشیان کردوووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌کانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق و چه‌ند کوژراو و بریندارێک هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.