زانايان: گۆڕانكارييێكى گه‌وره به سه‌ر نه‌خشه‌ى زه‌ويدا دێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌سته‌ی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئه‌مریکا ده‌ڵێت: به هۆى ڕوودانى تسۆنامي و كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى ژينگه‌ييیه‌وه له زه‌رياى هێمن وڵاتێكى وه‌ک فليپين له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جيهان ديار نامێنێت و له‌ناو ده‌چێت.
ژماره‌يێک له زانايانى تايبه‌تمه‌ند له بوارى چالاكييه‌كانى بوومه‌له‌رزه باس له‌وه ده‌كه‌ن که بوومه‌له‌رزه‌يێک به گوڕى 7 پله‌ى ڕێخته‌ر به‌م دواييانه تۆمار كراوه كه له ده‌وروبه‌رى فليپين ڕووی داوه و چه‌قى بوومه‌له‌رزه‌كه له دوورى 193 كيلۆمه‌تر له شارى جه‌نه‌راڵ سانتۆس ڕووی داوه.
ئه‌و شاره‌زايانه پێشبينى ڕوودانى تسۆنامييێكى ديكه له زه‌رياى هێمن ده‌كه‌ن و به‌و هۆيه‌وه فليپين ڕووبه‌ڕووى كاره‌ساتێكى ديكه‌ى سروشتى و مرۆيى ده‌بێته‌وه.
ئه‌و شاره‌زايانه باس له‌وه ده‌كه‌ن که بوومه‌له‌رزه‌كان به كاريگه‌ریى هه‌ساره‌كانى ديكه‌ى ده‌وروبه‌رى زه‌وى ڕوو ده‌ده‌ن و كاتێک هه‌ساره‌كان ده‌كه‌ونه گۆشه‌يێكى مه‌ترسيداره‌وه له‌گه‌ڵ زه‌وى حاڵه‌تى ناباو له‌سه‌ر زه‌وى ڕووی ده‌دات به هۆى گۆڕانكارييه‌كانى هێزى كێشكردنه‌وه.
له ئێستادا گڕكانى ئيتا له (سه‌قڵيه- سيشيليا)ى ئيتاڵيا چالاک بوووه و له ژماره‌يێک وڵات به‌فربارين ده‌ستی پێكردوووه و گه‌رده‌لوولى جيا جيا هه‌ڵيانكردوووه و له ئه‌ندۆنيزياش گڕكانى كراكاتو چالاک بوووه.
پێشتر زانايان هۆشداريیان له‌باره‌ى دوورگه‌ى سيشيليا دابوو و له ئێستاشدا مه‌ترسى ڕووى له فليپين كردوووه.
سه‌رچاوه: سپۆتنيک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران