فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق داعشیان له سووریا بۆردومان کرد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی داعشیان له ناوخۆی سووریا له نزیک سنووری عێراق کردوووه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یێک چه‌كداری داعش کوژراون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه (31ی کانوونی یه‌که‌می 2018) فه‌رمانده‌ییی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا ڕایگه‌یاند که چه‌ند فڕۆكهیێكى جۆرى ئێف 16ى هێزى ئاسمانیی عێراق كۆبوونه‌وه‌یێكى داعشیان له سووریا بۆردومان كردوووه و ژماره‌یێک چه‌كداری داعش کوژراون.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌که، ئامانجه بۆمبارانکراوه‌که پێکهاتوووه له خانوویێکی دوو نهۆمی که به ته‌واوی خاپور بوووه که چه‌کدارانی داعش وه‌ک حه‌شارگه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانیان به‌کاریان هێناوه و به‌هۆیه‌وه 30 سه‌رکرده‌ی داعش کوژراون، کاتێک له‌و شوێنه‌دا له کۆبوونه‌وه‌دا بوون.
له کۆتاییی به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌ش کراوه ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌ی تیرۆریستان به ئامانجی وشککردنی سه‌رچاوه‌کانی تیرۆر بوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران