گومانی ڕێککەوتنی ژێربەژێر هەیە بۆ زیادنه‌كردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم
کوردپرێس:
شیروان میرزا قادر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به SNNی راگه‌یاند: ناردنی 317 ملیار دیناری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه، به‌فشاری ئه‌مریكییه‌كان و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی كراوه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت راده‌ستی به‌غدا نه‌كات، ره‌نگه به‌غدا ئه‌و بڕه پاره‌یه نه‌نێرێت.
وتیشی: "دوو ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م هه‌رێمدایه، یان نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غدا بكات و هه‌ندێك لێكتێگه‌یشتنی نوێ بكرێت، یاخود هه‌رێم واز له‌به‌غدا بهێنێت و خۆی نه‌وته‌كه بفرۆشێت و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات".
ئاشكراشی كرد، گومان هه‌یه دانانه‌وه‌ی رێژه‌ی 12.67%ی پشكی هه‌رێم له‌ناو بودجه‌دا، به‌ڕێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر ده‌ستكاری نه‌كرابێت، بۆئه‌وه‌ی پاڵنه‌رێك بێت بۆ هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غدا نه‌كات، ئه‌گه‌رنا نووسراوی فه‌رمیمان پێشكه‌شی وه‌زیری دارایی كردووه بۆئه‌وه‌ی رێژی پشكی كورد بۆ 14% زیاد بكرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران