سه‌رکۆماری عێراق سه‌ردانی تورکیا ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کردۆته‌وه که ڕۆژی شه‌ممه 30ی کانوونی یه‌که‌می 2018 محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزی توركیا له عێراق كۆ بۆته‌وه و باسیان له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆمار بۆ توركیا له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ كردوووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێ كراوه که وه‌زیری ده‌ره‌وه داوای له توركیا كردوووه هه‌ماهه‌نگیی زیاتر بكه‌ن له بواری ئه‌منی و ئابووری و مرۆیی له‌گه‌ڵ عێراق بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ر دوو وڵات.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ر دوو وڵاتی دراوسێ له قۆناغی داهاتوودا.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران