په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ى تره‌مپ دانیشتنى نائاسایی ساز ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حامید مووسه‌وی ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانیی فه‌تح ڕای‌گه‌یاندوووه که دانیشتنه‌که له‌به‌ر دوو هۆکاره؛ یه‌که‌مینیان سه‌ردانه چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌که‌ى دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکایه بۆ عێراق و خستنه‌ڕووى هه‌ڵوێستى ده‌سه‌ڵاتى یاسادانا‌نه له‌وباره‌یه‌وه.
ناوبراو وتیشى: خاڵى دووه‌مى دانیشتنه‌که تایبه‌ته به پرسى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق و زیادکردنى ئه‌و هێزانه‌یه که بۆ به‌ئامانجگرتنى ئێران له قه‌ڵه‌مى داوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتووشیه‌تى: عێراق تواناى هه‌یه به شێوه‌یێکى سیاسى و به بێ به‌کارهێنانى هێز سه‌ربازانى ئه‌مریکا له خاکه‌که‌ى ده‌ربکات و ئه‌مریکاش باش ئه‌وه ده‌زانێت که عێراق وه‌ک ڕابردوو نه‌ماوه و ئێسته خاوه‌ن هێزى خۆیه‌تى.
سه‌رچاوه: میدیاکانی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران