وته‌بێژی یه‌په‌گه: سوپای سووریا لە دەوروبەری منبەج جێگیر کراون
بەشی سووریا- وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ده‌ڵێت:" هێزی ئه‌مریكا تا ئێستا له ناو مه‌نبج-دایه و سوپای سووریاش به هه‌مان شێوه به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕی تێدایه ".
کوردپرێس:
نووری مه‌حموود وته‌بێژی یه‌په‌گه بۆ رادیۆی نه‌وا وتی:" ئه‌مریكا وه‌ك بڕیاری دا له ماوه‌ی 60 بۆ 100 رۆژ هێزه‌كانی له سوریا بكشێنێته‌وه بۆیه تا ئێستا هێزی له ناو مه‌نبجدایه و سوپای سووریاش به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون و ئێستا له ناو شاره‌كه‌دان و له‌و شوێنانه‌ی شه‌ڕی تێدایه جێگیر بوون ".
پێشتر، فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی سووریا رایگه‌یاند، یه‌كه‌كانیان له‌سه‌ر داوای دانیشتوانی منبج چوونه‌ته شاره‌كه و پابه‌ند ده‌بن به پاراستنی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی سوریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران