خۆپیشاندان دژی کشاندنه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکا له قامیشلۆ به‌ڕێوه چوو
به‌شی سووریا- ژماره‌یێک له دانیشتوووانی شاری قامیشلۆی سووریا دژی کشاندنه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان ساز کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 28ی کانوونی یه‌که‌می 2018 خۆپیشاندان دژی کشاندنه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکا له قامیشلۆی سووریا به‌ڕێوه چوو و خۆپیشانده‌ران ڕه‌خنه‌یان له حکوومه‌تی ئه‌مریکا گرت له به‌رامبه‌ر بڕیاری کشاندنه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌که‌ی له ناوچه‌کانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
خۆپیشانده‌ران سه‌رکۆنه‌ی هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌تی تورکیاشیان کرد بۆ کۆکردنه‌وه‌ی سوپا و چه‌کدارانی هاوپه‌یمانی له نزیک سنووره‌کانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده و ڕایانگه‌یاند که ده‌بێت کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران