دیمیستۆرا: کورد له سووریا ڕێکخستنێکی به‌هێزی هه‌یه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ستیڤان دیمیستۆرا نوێنه‌ری تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بۆ سووریا که له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌ستبه‌رداربوونی له پۆسته‌که‌ی ڕاگه‌یاند له میانی لێدوانێکیدا بۆ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیىRTS ی سویسرا وتی: "هاتنه‌دی ئاشتى له سووریا قورسه به‌ڵام ئاشتى پێویسته و ناشبێت کوردان په‌راوێز بخرێن".
دیمیستۆرا له‌باره‌ى بڕیارى کشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا له سووریا ده‌شڵێت: "نابێت ئه‌وه له بیر بکرێت که ئه‌مه‌ریکا له ڕووی دیپلۆماتیکه‌وه درێژه به‌و پڕۆژه‌یه ده‌دات".
ناوبراو کشانه‌وه‌ى ئه‌مریکای بۆ کورد به قۆناغێکی قورس ناو برد و گوتیشی: "ڕێکخستنى کوردانى سووریا به‌هێزه، نابێت ئه‌وه له بیر بچێت که کورد بوونێکى وه‌های هه‌یه که به بێ ئه‌وان چاره‌سه‌ری سیاسی نابێت".
دیمیستۆرا ئه‌وه‌شى وت که تاوه‌کوو چارهسهرییێکى هه‌مه‌لایه‌نه و گشتگیر بۆ شه‌ڕی سووریا به‌دی نه‌یه‌ت، مه‌ترسیى ئه‌وه هه‌یه که داعش و گرووپه جیهادییه‌کانى دیکه سه‌رله‌نوێ له سووریادا زیندوو ببنه‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران