عێراق جه‌خت له پابه‌ندبوونی به جێگیركردنی بازاڕی نه‌وت ده‌كاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌کات که عێراق ھه‌موو ھه‌وڵی خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئۆپێک جێگیربوون له بازاڕی نه‌وتدا تۆمار بكات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 23ی کانوونی یه‌که‌می 2018 سامر ئه‌لغه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا ئاشكرای كرد: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوی ئۆپێک و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێک له سه‌رجه‌م بواره ئابووری و سیاسییه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندوووه.
ناوبراو گوتیشی: ئێستا عێراق ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت بۆ ئه‌وه‌ی به ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی ئۆپێک ئابووری وڵات پێش بخه‌ن ئه‌ویش له ڕێگه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆژه ھاوبه‌شه‌كانی نێوانیان و ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه‌ی كه عێراق گرتوویه‌ته‌به‌ر و بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری سه‌ركه‌وتنی خێراتر تۆمار ده‌كات.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران