خبر 2018-12-22 13:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

له‌ 24 كاتژمێرى رابردوودا 45 جار مۆڵگه‌كانى داعش بۆردومان كراون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خموور گوێڕ دەڵێت فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە بنکەکانی داعشيان لە چیای قەرەچووخ بۆردومان كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی، به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خموور گوێڕ رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە فڕۆکە و تۆپخانە، 45 جار بنکەکانی داعشیان له‌ چیای قەرەچووخ له‌ سنووری مه‌خموور بۆردومان كردووه‌.

ناوبراو زیادی کرد: لە ماوەی رابردوودا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە چەندین جار بنکەکانی داعشی لە سنووری شارۆچکەی مەخموور بۆردومان کردووە و دوێنێش هاوپه‌یمانان بنکەکانی داعشیان لە گوندی عەلیاوە لە دامێنی چیای قەرەچووخ بۆردومان کرد.

سەرچاوە: کوردستان 24

کۆد هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.