فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعشی لێده‌که‌وێته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فلۆرانس بارلی وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ئاڕ. تی. ئێڵ) ڕه‌خنه‌ی توندی له بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا گرت و رایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له سووریا بڕیارێكی قورس و خێرا بوو.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا مه‌ترسیی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا ماوه بۆیه كشانه‌وه‌ی سوپا له سووریا جێگه‌ی مه‌ترسییه بۆ ناوچه‌كه و وڵاتانیتریش.
فلۆرانس وتیشی: ئه‌م جۆره بڕیاریارانه ڕێگه بۆ گرووپه تیرۆرستییه‌كان خۆش ده‌كات، خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه و چالاكییه توندڕه‌و و تێكده‌رانه‌كانیان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه و به‌هێز ببنه‌وه.
لای خۆیه‌وه هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له میانی نووسینێک له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا ده‌ڵێت: بڕیاری دۆناڵد ترامپ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكووری سووریا بڕیارێكی "خێرا و مه‌ترسیداره".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕاشیگه‌یاند که به بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رسام بوووه كاتێک له میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاو كراوه‌ته‌وه و جه‌ختی کرده‌وه که ئه‌و بڕیاره سه‌ركه‌وتن به سه‌ر داعش دوا ده‌خات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران