هۆشیار عه‌بدوڵڵا: وه‌زیری داراییی عێراق ئه‌ركی خۆی بۆ زیادکردنی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌جێنه‌هێناوه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕه‌خنه له کاری وه‌زیری دارایی و سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌گرێت و ئه‌وان به تێنه‌په‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانیان بۆ زیادکردنی پشکی کورد له بودجه‌ی عێراق تۆمه‌تبار ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هۆشیار عه‌بدوڵڵا ڕایگه‌یاند: هیچ یه‌کێک له وه‌زیری دارایی و سه‌رۆک كۆماری عێراق كه كوردن ئه‌ركی خۆیان بۆ زیادكردنی پشكی كورد له‌سه‌دا 12.67 بۆ له‌سه‌دا 14 به‌جێنه‌هێناوه له كاتێكدا وه‌زاره‌تی دارایی لایه‌نێكی سه‌ره‌كیی ئاماده‌كردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌یه.
ناوبراو گوتیشی: ناردنی شایستهدارایییهكان و ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ی كه له پرۆژه‌یاسای عێراقدا بۆ هه‌رێم دیاری كراوه په‌یوه‌سته به فرۆشتنی 250 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران