هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا ڕاده‌گه‌یێنێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی بڕیاری واشنتۆن بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندوووه: ئێمه‌ش وه‌كوو هه‌موو لایێک له نزیكه‌وه چاودێری له‌سه‌ر دۆخه‌كه ده‌كه‌ین و مه‌به‌ست له چاودێری كردن له نزیكه‌وه ئه‌وه‌یه ڕاسته له‌وێ كورد هه‌یه هاوزمان و هاونه‌ژادی ئێمه‌ن، به‌ڵام له‌وێ نه‌ته‌وه‌یتریش هه‌یه بۆیه چاودێری كردنمان به مانای ده‌ستوه‌ردان نییه به‌ڵكوو نیگه‌رانین به‌و بارودۆخه و یه‌كێک له‌و نیگه‌رانییانه‌ی هه‌مانه ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یێكی زۆر كۆچڕه‌و (په‌نابه‌ر) به‌و هۆیه‌وه ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكات وه‌ک ده‌زانرێت نزیكه‌ی (270) هه‌زار په‌نابه‌ری سووریا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئێمه نیگه‌رانی ئه‌وه‌ین ئه‌و بارودۆخه ببێته‌هۆی زیاتربوونی ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووریا له هه‌رێم.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردوووه: بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا له ڕووی "ئه‌منییه‌وه" ڕه‌نگه كاریگه‌ریی زۆری نه‌بێت چوونكه تا ئێستاش هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ڕاوێژكاره سه‌ربازییه ئه‌مریكییه‌كان له ناو عیراقدان به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و "پارسه‌نگیه" نه‌مێنێت به‌شێک له چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش جێ له‌ق ببن و ڕوو له عێراق بكه‌ن و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی "نێگه‌تیڤی" له‌سه‌ر دۆخی "ئه‌منی" له عێراق هه‌بێت بۆیه ئه‌وه یه‌كێكه له‌و مه‌ترسییانه‌ی كه ڕه‌نگه ڕووبه‌ڕووی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستانیش ببێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران