هه‌نگاریا 30 زه‌ماله‌ی خوێندن به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له چوارچێوه‌ی ڕێکكه‌وتننامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی توانسته مرۆیییهكانی هه‌نگاریا ئه‌و وڵاته 30 زه‌ماله‌ی خوێندنی باڵا به هه‌رێمی کوردستان ده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یێندراوێکدا باس له‌وه ده‌کات که ڕێککه‌وتننامه‌ی هاوکاریی زانستی له‌گه‌ڵ هه‌نگاریا واژۆ کردوووه که به‌و بۆنه‌وه هه‌نگاریا 10 زه‌ماله‌ی ماسته‌ر و 20 زه‌ماله‌ی دكتۆرا ده‌داته هه‌رێمی کوردستان.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دوا واده بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت به‌و سكۆله‌رشیپه 16-02-2019یه و ئه‌و وه‌زاره‌ته 11 مه‌رجی دیاری كردوووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی فۆرمه‌كه پڕ ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ژیان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران